سەهیۆنییەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا

گروپێک جووڵەکەی داگیرکەری سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا.
بە پێی راگەیەندراوی بەرپرسانی فەلەستینی، گروپێک جووڵەکەی داگیرکەر کە پێکهاتبوون لە ١٦٠ داگیرکەر لە ژێر پاراستنی پۆلیسەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر مزگەوتی ئەقسا و چالاکییەکانی ئایینی ئیستیفزازیان ئەنجام دایەوە.
پارێزگاری قودس سەر بە فەلەستین راگەیاند، سەهیۆنییەکان لە مانگی ئابی ٢٠٢٤ـەوە بەردەوامن لەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و ئەمە دژ بە پێگەی پیرۆزی مزگەوتی ئەقسایە.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە مانگی رەمەزاندا فشارەکانی بۆ سەر شاری قودس و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسای چڕ کردووە. رێگری لە چوونەوەی مسوڵمانەکان بۆ مزگەوتی ئەقسا دەکات و بە بەهانەکانی جۆراجۆر فەلەستینییەکان دەستبەسەر دەکات و دەست بە سەر سۆفرەکانی ئیفتاردا دەنێت.
لەگەڵ تەواوی بەربەستەکانی سەهیۆنییەکان، بە پێی ئامارەکانی ئاژانسی فەرمی فەلەستین وەفا، زیاتر لە ٨٠ هەزار مسوڵمان لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی تەراویح و عیشایان ئەنجام دایەوە. دەستنیشان کرا، بەهۆی رێگرییەکانی سەهیۆنییەکان بەشێکی گەورەی بەشداربووان مسوڵمانەکانی قودس و خاکەکانی داگیرکراوی ١٩٤٨ بوون.
ئەم فشارانە لە بەرامبەر مزگەوتی ئەقسا وەک هێرشی ئاشکرا بۆ سەر پارێزبەندی شوێنەکانی پیرۆز هەڵدەسەنگێنرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەتائیبی قەسام، لقی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس، دیمەنی ئۆپراسیۆنێکی بڵاوکردەوە کە سەربازانی داگیرکەری کردە ئامانج لە سنووری ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح، لە باشووری کەرتی غەززە.
بەشداربووانی سی و چوارەمین لوتکەی یەکێتی عەرەبی کە بڕیارە ١٧ی ئایار لە بەغدا بەڕێوە بچێت، بەیاننامەیەک پەسەند دەکەن کە داوای کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە دەکەن.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٩٢٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٩ هەزار و ٨٤٦ کەس.
پاکستان و هیندستان هەر یەکێکیان دیپلۆماتکارێکی وڵاتی دیکە بە تۆمەتی "سیخوڕی" دیپۆرت کرد.